محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
خبر نویسنده: کردپرس 1402/06/28 09:54 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

بەرپرسانی کوردی سووریا جەخت لە سەر ڕادەست کردنەوەی چەکدارە بیانییەکانی داعش دەکەنەوە

خلاصه خبر
بەرپرسانی کوردی سووریا جەختیان کردەوە کە هەلومەرجی تەواویان بۆ دادگایی کردنی چەکدارە بیانییەکانی داعش نییە و داوایان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد کە ئەو چەکدارانە بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێننەوە.

گۆڤاری کاندیان لویێر ڕایگەیاند شاندێکی ناحکوومی لە کەناداوە سەردانی زیندانەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریایان کردووە کە 10 هاووڵاتیی داعشی کەنەدی تێدایە و چاوەڕێی دادگای کردن یا گەڕاندنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیانن.
شاندە کەنەدییەکە کە لە پارێزەر و دیپلۆماتکاری پێشوو و چالاکوانانی مافی مرۆڤ پێکهاتبوون لە سەردانەکەیاندا بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا چاویان بە 13 هاووڵاتیی کەنەدی لە کەمپ و زیندانەکاندا کەوت و بارودۆخی ئەو شوێنانەیان زۆر نالەبار وەسف کردووە و داوایان لە بەرپرسانی کەنەدا کرد بەزووترین کات ئەو کەسانە بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێننەوە.
بەرپرسانی کوردی سووریا بە شاندە کەنەدییەکەیان ڕاگەیاندووە: ئەوان بەردەوام داوایان لە وڵاتانی بیانی کردووە کە هاووڵاتییە داعشەکانیان بۆ وڵاتی خۆیان بگەڕێننەوە، بەڵام ئەو وڵاتانە ئاوڕیان لە داواکاریی بەرپرسە کوردەکان نەداوەتەوە و لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کەرەستە و هەلومەرجی پێویستی بۆ دادگایی کردنی داعشە بیانییەکان لەبەردەست نییە.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید