محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
خبر نویسنده: کردپرس 1402/06/26 08:37 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

نەبوونی یەک لیستی دەبێتە هۆی سووتانی دەنگی کوردەکان لە کەرکووک

خلاصه خبر
ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند ئەگەر کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکدا بکردایەت دەبووە هێزی سەرەکی و بێ­ڕەکابەری ئەو پارێزگایە.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەشداری نەکردنی کورد بە یەک لیست لە هەڵبژاردنەکانی دابێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک وتی بە تەئکید ئەگەر کورد بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک خۆی لە چوارچێوەی یەک هاوپەیمانێتی و یەک لیست ئامادە بکردایە دەنگی زیاتری بەدەست دەهێنا و کورسییەکان بۆ کورد زیاتر دەبوون و ئەو کاتە لە پێکهێنانی ئیدراەی نوێی خۆجێیی کەرکووک ڕۆڵی سەرەکیمان دەبینی. 

ناوبراو زیاتر وتی: بەداخەوە بەهۆی بیانووی جیاجیا دواجار لایەنە کوردییەکان بەپیریی بانگەوازەکەی یەکێتییەوە نەهاتن و بە هەندێک لیستی سەربەخۆ و جیاواز بەشداری دەکەن و خۆیان دڵنیان کە ئەو دەنگانە دەسووتێن و فەوتانی ئەو دەگانەش لە بەرژەوەندیی لایەنەکان و پێکهاتەکانی دیکەی کەرکووکدایە.

 
لەتیف نێروەیی سەبارەت بە مەترسی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک کە ئەگەری هەیە یەکێتی و کورد بەگشتی ئەو پۆستە لەدەست بدەن بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: بەڕای ئێمە هێشتا یەکێتی هێزی سەرەکی دەبێت لە کەکووک و دەتوانێت دەنگەکانی لەهەموو لیستەکانی تر زیاتر بێت و ئەو کاتە وەکوو ئیستیحقاقی دەنگ و ئیستیحقاقی کورسی دەبێت پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێت.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید