نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانی بە ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران ڕاگەیاند
خلاصه خبر
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له محه‌مه‌د کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق و شاندێکی یاوه‌ری کرد.
له کۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئێران‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، ڕێککه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنیان، تاوتوێ کران.
نێچیرڤان بارزانی باسی له بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ک دراوسێیه‌کی گرنگی هه‌رێمی کوردستان کرد و جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندی ڕێککه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێرانه، هه‌روه‌ها دڵنیایی دا که هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ن هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئه‌منی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران دروست ببێت.
تاوتوێ کردنی دۆخی ناوچه‌که به‌گشی و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
دیدگاه کاربران