شاندێکی ئەمریکی هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە دێرەزوور دەدات
خلاصه خبر
باڵیۆزخانهی ئهمریکا بۆ سووریا له پهیامێکدا له پێگهی فهرمی خۆی له فهیسبووک بڵاویکردهوه، ئیسان گۆڵدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک و جهنهڕاڵ جۆڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ هەسەدە، مەسەدە و سەرکردەی هۆزەکانی دێرەزور کۆبوونەوە.
ئاماژهی بهوهش کردوه، ههسهده و هۆزەکانی دێرەزوور رێککەوتن لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی دانیشتوانی ناوچهکه، مەترسیی دەستوەردانی لایەنە دەرەکییەکان لە دێرەزور، پێویستیی رێگەگرتن لە مردن و برینداربوونی خەڵکی سڤیل و پێویستیی کەمکردنەوەی گرژییەکان بە زووترین کات.
ئیسان گۆڵدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جهنهڕاڵ جۆڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جارێکی دیکه له کۆبوونهوهکهدا جەختیان لەسەر گرنگیی هەبوونی هاوبەشیێکی بەهێز لە نێوان ئەمریکا و هەسەدە لە شەڕی دژی داعشدا کردوهتهوه.
دیدگاه کاربران