محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
خبر نویسنده: کردپرس 1402/06/13 06:37 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

دادگای فیدراڵی ڕادەست کردنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە کەرکووک ڕاگرت

خلاصه خبر
دادگای فیدراڵی عێراق فەرمانێکی وەلائی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی ڕێکارەکانی ڕادەستکردنەوەی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک.

میدیای عێراق بڵاویان کردەوە، دادگای فیدراڵی عێراق فەرمانێکی وەلائی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی ڕێکارەکانی ڕادەستکردنەوەی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک کە ئێستا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی تێدایە.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی عەرەبی پارێزگای کەرکووک بڕیاری ڕاگرتنی رێکارەکانی تایبەت بە رادەست‌کردنەوەی بارەگایەکی پارتی لە کەرکووک داوە، دادگەکە دەڵێت: "بڕیاری رادەستکردنەوەی بارەگاکە کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە دەرچووە رادەگیرێت، تاوەکوو ئەو سکاڵایەی دژی ئەو بڕیارە دراوە یەکلایی دەکرێتەوە".

پاساوی دادگەکەش بۆ ئەو بڕیارەی، "پاراستنی ئاسایشی کەرکووک و گیانی هاووڵاتییان و پاراستنی دەستووری عێراقە کە جەخت لەسەر پێکەوەژیان و پاراستنی سەروەرەی و یەکێتیی خاکی عێراق دەکاتەوە".

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید