محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
خبر نویسنده: کردپرس 1402/06/11 19:10 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

قەدەغەی هاتوچۆ لە گوندەوارەکانی دێرەزوور ڕاگەیێندرا

خلاصه خبر
هێزەکانی س,وریای دیموکرات قەدەغەی هاتووچۆیان لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری ڕاگەیاند، کە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی  هەسەدە بڵاوکراوەتەوە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی کە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور پێیدا تێدەپەڕێت، گرووپە چەکدارەکان و شانەکانی داعش، ناکۆکی لە ناوچەکە دروست دەکەن و هەوڵی ڕاکێشانی خەڵکی سڤیل دەدەن بۆ ناو پلانەکانیان.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیاریان دا قەدەغەی هاتووچۆ لە گوندەوارەکانی دێرەزوور ڕابگەیەنن، کە لە کاتژمێر پێنجی ئەمڕۆ شەممەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی  48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕێگەی ئەم ڕێوشوێنانەوە هەوڵ دەدەن ژیان و ماڵی دانیشتووان لە تێکدانی گرووپە چەکدارەکان و گرووپە دزەپێکراوەکان بپارێزێت و ڕێگری بکەن لەوەی لەناو دانیشتوانی مەدەنیدا خۆیان بشارنەوە.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید