محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
خبر نویسنده: کردپرس 1402/06/01 19:28 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

هیچ کاتێکی دیارکراو نییە بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە تەواو یەکبخرێت

خلاصه خبر
بابەکر زێباری بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی وتووە: "یەکخستنی ۲۸ لیوای هێزی پێشمەرگە هەنگاوێکی گرنگە و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەموو هێزی پێشمەرگە بەپێی بەرنامەیەکی دانراو یەکبخرێت.

ناوبراو زیاتر وتی: پێویستە هەردوو یەکەی ۷۰ و ۸۰ یەکبخرێن و بکرێنە لیوای هاوبەش ئەمەش وا دەکات هێزێکی یەکگرتوی پێشمەرگە دروست بێت، هیچ کێشەیەک نییە و ناشبێت، چوونکە سوورین لەسەر یەکخستنی هەموو هێزی پێشمەرگە."

بابەکر زێباری ئاشکراشی کرد: "هیچ کاتێکی دیارکراو نییە بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە تەواو یەکبخرێت، چوونکە پرۆسەکە درێژخایەنە و پێویستی بە کات هەیە و ئاسان نییە، هێنانی پێشمەرگە لە ڕەبیەکان ئینجا ئامر سریە و ئامر فەسیلە و جێگرەکانیان و بردنیان بۆ مەشق و ڕاهێنان و پڕکردنەوەی شوێنەکانیان کاتی دەوێت، بەڵام بەشێوەیەکی زۆر ڕێکوپێک ڕێکدەخرێن و یەک‌دەخرێن."

زێباری باسی لەوەش‌کرد: "دوای دروست‌کردنی فیرقە بڕیارە فەیلەق یاخود فەرماندەی ئۆپەراسیۆن دروست بکرێت، بەڵام میحوەرەکان هەر دەمینێن و بەو لیوا هاوبەشانەی دروست دەکرێن پڕدەکرێنەوە".

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید