محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
ویدئو
خبر نویسنده: کردپرس 1402/05/30 05:09 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

تورکیا بەمەبەستی کونترۆڵ کردنی کوردەکانی سووریا هاوپەیمانێتی پێکدێنێت

خلاصه خبر
پرۆفیسۆر ئسکات لۆکاس، مامۆستای زانکۆی دووبلین ئاشکراشی دەکات کە دەسپێشخەرییەکەی تورکیا بۆ حکوومەتی سووریا بەمەبستی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان بێ‌ئەنجام ماوەتەوە.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

ناوبراو لە وتارێکدا کە گۆڤاری کۆنڤێرسەیشێن بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژەی بەوە دەکات کە کاردانەوەی حکوومەتی دیمەشق بە دەسپێشخەرییەکەی تورکیا داواکردن لەو وڵاتە بوو بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە باکوور و باکووری ڕۆژئاوای سووریا، کە ئەوەش ناڕەزایی و دژایەتیی تورکیای لێکەوتەوە.

دکتۆر لۆکاس دەشڵێت تورکیا بەنیازە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کوردەکانی سووریا هاوپەیمانێتی پێکبێنێت چوونکە ئەنقەرە ئیدراەی خۆبەڕێوەبەریی کوردی لە باکووری سووریا سەربە PKK دەزانێت.

مامۆستاکەی زانکۆی دووبلین جەختی کردۆتەوە دەسپێشخەرییەکەی تورکیا تەنگەژە خولقێنە چوونکە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەمریکا لە باکووری سووریا لێدەکەوێتەوە، چوونکە واشنتۆن پاڵپشتی لە کوردەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید