محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
ویدئو
خبر نویسنده: کردپرس 1402/03/24 11:23 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

ڕووسیا بەرپرسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایە

خلاصه خبر
ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب، ڕوووسیا بە بەرپرسی هێرشە فڕۆکە بێ‌فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆسەر باکووری حەلەب ناو دەبات و داوا دەکان دیمەشق و کۆمکاری عەرەبی دەکات بێ‌دەنگ نەبن
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

 ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب ڕایدەگەیەنێت: ڕووسیا بەرپرسی هێرشی درۆنەکانی سوپای تورکیایە و داوای لە مۆسکۆ کرد یان لەو ناوچانە بکشێنەوە یان بە ئەرکی خۆیان هەستن و داواشی لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا و وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی کرد چی دی لە بەرامبەر ئەو هێرشانەوە بێ‌دەنگ نەبن.

شایانی باسە داواکارییەکەی ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب لە بەیاننامەیەکدا هات کە لەلایەن "هێڤین سولەیمان" هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکەوە خوێنرایەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها باس لە داگیر کردنی عەفرین، ئیدلب، گرێ سپی و سەری‌کانی  لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە کراوە و دەشڵێت: "حکوومەتی تورکیا بەردەوام فەرماندە و ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) و دامەزراوە ناوچەییەکان کە ئێستا خۆیان و ناوچەکە دەپارێزن، دەکاتە ئامانج و لایەنە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان لەبەرمبەر ئەو تاوانانەوە بێدەنگ و خەمساردن و هیچ کاردانەوەیەکیان نییە.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید