شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-08-15 10:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارزانی و عەبوودی دۆخی ناوخۆی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

پوختەی هەواڵ
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی کۆ بوونەوە و باسیان لە دۆخی ناوخۆی عێراق و دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌و نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌.

بەپێی هەوڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەمیانی دیدارەکەدا، قاسم عەبوودی و مەسعوود بارزانی و دۆخی ناوخۆی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاستی نێودەوڵەتییان تاوتوێ کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان عێراق و هەرێم کردەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەوەرەکانی دیکەی گفتوگۆکان بریتی بوون لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان، ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان لەبارەی رێگرییکردن لە قاچاخچێتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، قاسم عەبوودی وتیەتی: "حکوومەتی فیدراڵی سوورە لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و سەرجەم ناوچەکانی عێراق".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە