شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-08-12 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی و عەباس عێراقچی دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

پوختەی هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە گرنگیی دیالۆگ و پاراستنی سەقامگیری کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت و هەردوولا بیروڕایان دەربارەی دوا پێشهاتە ئەمنی، سیاسی و ئابورییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و تاوتوێی رێگەچارەکانی کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی ئێستایان کرد.
هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییە هاوبەشەکاندا کردەوە.

بافڵ تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کردەوە وەک کاریگەرترین رێگا بەرەو هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری، و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەمو گەلانی ناوچەکە.
تاڵەبانی هەروەها دەستخۆشی لە وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی کرد بۆ هەوڵە بەردەوامە دیپلۆماسیی و بنیاتنەرەکانی لە گەڕان بەدوای چارەسەری ئاشتییانە بۆ ململانێکان و سەقامگیرییەکی فراوانتردا. 


بەگوێرەی راگەیەندراوەكە. هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە مێژوییە ستراتیژییەکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کرد، و پابەندبونی خۆیان بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، دراوسێیەتی باش و سەقامگیریی ناوچەکە دوپاتکردەوە.

هەر بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوی سەرۆكی یەكێتی بڵاویكردەوە لە درێژەی گفتوگۆکاندا، وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتی بافڵ تالەبانی کرد بۆ تاران بەمەبەستی گفتوگۆی زیاتر لەسەر لێکەوتە ئەمنی و ئابوورییەکانی ململانێکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە