شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-07-15 07:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داوای وردبینی کردن لەو ۵۰ هەزار بەرمیل نەوتە دەکرێت کە ڕۆژانە دەدرێت بە هەرێم

پوختەی هەواڵ
ئەحمەدی حاجی رەشید دەڵێت داوامان لە دیوانی چاودێری دارایی كردوو وردبینی لەو ۵۰ هەزار بەرمیل نەوتە بكات کە رۆژانە دەدرێت بە هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەدی حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بە نووسراوی فەرمی بەندەو دکتۆر غالب محمد، داوایەکمان ئاڕاستەی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی عێراق کرد، بۆ ئەنجامدانی وردبینی و ئامادەکردنی راپۆرتێکی تەواو سەبارەت بە چارەنوسی (۵۰ هەزار بەرمیل) نەوتی خاو کە رۆژانە بۆ هەرێم بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی تەرخان دەکرێت.

هەر لە نووسراوەکەدا ئاشکرامانکردووە، بەرهەمە نەوتییەکان (بەنزین، گاز و نەوتی سپی بەرهەمەکانی تر) کە لەم بڕە نەوتە بەرهەم دێت، بە نرخی بازاڕ لە ناو هەرێم فرۆشراون و نەک بە نرخی پاڵپشتیكراو (مەدعوم)بە هاووڵاتیان و ئەمەش پێشێلکردن و بارگرانییە بۆ سەر هاوڵاتیان.

ئاماژە بەوەشدەكات، لە داواکارییەکەدا داوامان لە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ کردووە بە پێی دەسەڵاتە یاساییەکانی، هەموو خەرجی و دۆسییە داراییەکان و بڕگە پەیوەندیدارەکان بە تەرخانکردن و بەکارهێنانی ئەو بڕە نەوتە و بەرهەمەکانی وردبینی بکات و ئەنجامی لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتی تەواوی خۆی بۆمان بنێرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە