شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
یادداشت نووسەر: کوردپرێس 2026-03-02 06:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارەگای پێشمەرگە لە ناحیەی دێگەڵە کرایە ئامانج

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنڕاوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بارەگای فیرقەی۱۱ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە پەلامار دراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ۱ـی ئاداری ۲۰۲۶، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بارەگای فیرقەی۱۱ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە.

وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم پەلامارە  تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو نانەوەی پشێوی زیاتر.

هەروەها داوا لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق  و فەرماندەیی گشتیی هێزەچەکدارەکان دەکات، سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و کردە دوور لەیاساییانە دابنێت.

وەزارەتی پێشمەرگە داوادەکات بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی بکرێنەوە و بەردەوامی دان بەم  کردەوە تیرۆرستیانە بێ وەڵام نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە