شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2023-04-01 22:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەولێر و بەغدا نزیکن لە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ڕێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان ھەرێم و بەغدا کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداد لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، ڕەوانەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر بدرێت و پێدەچێت رۆژی دووشەممەش ڕێککەوتنەکە لەلایەن لایەنێکی ڕەسمییەوە پشتڕاست بکرێتەوە.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردووە، تورکیا دەیەوێت پێش دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ بەندەری جیھان، دۆسیەی دووەمی ناوبژیوانی پەیوەست بە رێککەوتنی ساڵی ١٩٧٣ کە لە ساڵی ٢٠١٨وە بە کراوەیی ماوەتەوە، یەکلایی بکرێتەوە و ئەوش پێدەچێت نزیکەی دوو ساڵ بخایەنێت.

سەرچاوەکان ئەوەشیان بە ڕۆیتەرز ڕاگەیاندووە، تا ئێستا تورکیا لە رێککەوتنی سەرەتایی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق ئاگادار نەکراوەتەوە و گفتوگۆکان لەوبارەیەوە بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە