شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2020-12-15 09:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا، گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان بە هەڕەشە دەزانێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری فارن پالسی دەنووسێت تورکیا نیگەرانە لە نیازی کوردەکانی عێراق بەتایبەت لەبارەی کەرکووک و ڕێگری دەکات لەوەی کورد دووبارە بگەڕێنەوە سەر هێڵی سەربەخۆییخوازی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری فارن پالسی کە دوایین گۆڕانکارییەکان لە عێراق تاوتوێ دەکات دەڵێت: یەک لە لەمپەڕەکانی بەردەم کوردەکان کێشەی ئابووریە و تورکیا لەڕیزی دژبەرانی دەسکەوتی زیاترە بۆ کوردەکانی عێراق.

گۆڤارەکە دەنووسێت: تورکیا نیگەرانە لە نیازی کوردەکانی عێراق بەتایبەت لەبارەی کەرکووک و ڕێگری دەکات لەوەی کورد دووبارە بگەڕێنەوە سەر هێڵی سەربەخۆییخوازی. تورکیا بۆ ئەم مەبەستە پشتگیری لە کەمینەی تورکمانەکانی کەرکووک دەکات لەبەرامبەر کوردەکان و ڕێگری دەکات لەوەی کورد کیانێکی سەربەخۆ پێکبێنێت.

فارن پالسی یەکێک لە گرفتە گەورەکانی بەردەم کوردەکانی عێراق بە کێشە ئابوورییەکان و گەشەنەسەندنی بەشە جیاوازەکانی ئابووری ئەو ناوچەیە دەزانێت.

ئەم گۆڤارە هەروەها هۆشداری دەدات لە پاشهاتەکانی قەیرانی ئابووری لە عێراق و دەنووسێت: مومکینە کوردەکان دووبارە چاو ببڕنەوە سەرچاوە نەوتییەکانی کەرکووک و ئەمەش سەرهەڵدانەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە عێراق-ی لێدەکەوێتەوە.

فارن پالسی دەڵێت یەک لە هۆکارەکانی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان وابەستە بوون بە بەغدایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە