تۆماری جیهانیی هەورامان جێی شانازی دەبێت بۆ هەموو کوردێک/ فەرهەنگ و مۆسیقای کوردیش دەبێت تۆماری جیهانی بکرێت
پوختەی هەواڵ
سەفامەنش گۆرانی بێژی ناوداری کورد بە کوردپرێسی ڕاگەیاندووە وەکوو ئەویندارێکی فەرەهەنگ و هونەری کوردی، تۆماری جیهانیی سروشتی جوانی هەورامان بە ڕووداوێکی زۆر باش دەزانم.
ئەم هونەرمەندە کوردە دەڵێت: ئەم ڕووداوە لە بەرژەوەندیی گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاریی لە هەوراماندا دەبێت و ڕەونەقی ئابووریی ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە.
نابروا زیاتر وتی: هاتنی گەشتیارانی بیانی جگە لە گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری دەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی ناوچەکە لە کۆمەڵگای جیهانی.
حسێن سەفامەنش جەختی کردەوە: ئەڵبەت دەبێت لە پاڵ تۆماری سروشتی جوانی هەورامان، مۆسیقا، پیشەسازیی دەستی، هونەر و پۆشاکی ناوچەکەش وەکوو دیکەی داراییە بەبایەخەکانمان لە دونیادا بناسێندرێت و وەکوو دۆسیەیێکی جیهانی تۆمار بکرێن.
هونەرمەندی ناوداری کورد وەبیریشی هێنایەوە مۆسقا بەشێکی گرینگ لە فەرهەنگی هەورامانە و مێلۆدی و ڕیتمی جوانی ئەم مۆسیقایە تێکەڵی سروشتی ناوچەکە بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران