شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-09-24 10:12 کاتی خوێندنەوە: 3 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی لەنێوان PYNK و ENKS واژۆ نەکراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەرپرسی ڕاگەیاندنی PYD لە ناوچەی فورات ڕایگەیاند: ئێمە وەکوو پارتی یەکێتی دیموکراتیک دژی ئەمە دەوەستینەوە کە حزب و ڕەوتە سیاسییە کوردییەکان لە دەرەوەی «مەرجەعی باڵای کورد» بن.

«بەکر حاجی عیسا» بەرپرسی ڕاگەیاندنی PYD لە ناوچەی فورات لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە شێوەی بەشداریی حزب و کەسایەتییە سەربەخۆکان لە پڕۆسەی ڕێککەوتنی نێوان حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS)، بە چ شێوەیێک دەبێت؛ ڕایگەیاند: ماوەیێکی زۆرە کە هەوڵ بۆ ڕێککەوتنی نێوان ڕەوتە کوردییەکانی سووریا درێژەی هەیە و ئەمەش خواستی گەلی ئێمەیە. زیاتر لە دە کۆبوونەوە لەنێوان PYNK و ENKS بەڕێوە چووە و لەم کۆبوونەوانەدا گەیشتوونەتە کورت و کۆ بۆ دامەزراندنی مەرجەعی سیاسی.

ناوبراو زیادی کرد: 40 لەسەدی ئەم مەرجەعە سیاسیە پشکی حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK)یە و 40 لەسەدی دراوەتە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و ئەو 20 لەسەدەکەشی پشکی حزبەکانی دیکەیە کە لەدەرەوەی ئەم دوو ڕەتە سەرەکییەدان.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی PYD لە ناوچەی فورات درێژەی دا لە ئێستادا دوو حزبی کۆنی pêşverû a dimpkratî و حزبی ئەلوەحدە لە دەرەوەی ئەم مەرجەعە باڵایەدان و ئێمە وەکوو پەیەدە دژی ئەوەین کە حزب و ڕەوتە سیاسییەکان لەدەرەوەی ئەم مەرجەعەدا بن. چوونکە کەسایەتیی ڕۆشنبیری سەربەخۆ زۆر هەن کە بوونی ئەوان لەم هاوپەیمانیەدا گرینگە.

ناوبراو ئاماژەی دا بە، بەئەنجام گەیشتنی ڕێککەوتن لەنێوان ئەنەکەسە و حزبەکانی یەکێتی دیموکراتیک و ڕایگەیاند: هێشتا هیچ یەک لە لایەنەکان ئەم ڕێککەوتنەمان واژۆ نەکردووە چوونکە هێشتا هەندێک بەربەست وەکوو پرسە ئیداری و سەربازییەکان چارە نەکراون.

بەکر حاجی عیسا وەبیری هێنایەوە: هەر دوو لایەنەکە لەسەر ڕێککەوتننامەیێکی 6 مادەیی ڕێککەوتن کە خاڵەکانی بریتی بوون لە: گەڕانەوەی پەنابەران لە ناوچەی داگیرکراوەکانی عەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانی؛ سیاسەت و ستراتێژیی کورد لە سووریا؛ نوێنەرایەتیی کورد لە سووریا و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان؛ نوێنەرایەتیی ژنان؛ پاراستنی دەسەکەوتەکان؛ شێوازی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی مەرجەعی باڵای کورد.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی PYD لە ناوچەی فورات ڕاشیگەیاند: لەبارەی بەشداریی حزبی pêşverû a dimpkratî و حزبی ئەلوەحدە لە دانوستانەکاندا ئێمە خەریکی گفتوگۆین. هێشتا کۆبوونەوەکان کۆتاییان نەهاتووە و ئێمە هەوڵ ئەدەین ئەم دوو حزبەش لە مەرجەعی باڵادا بەشداری بکەن چوونکە ئەم دوو حزبە لە حزبە کۆنەکانی ناوچەکە دێنە ئەژمار.

ناوبراو زیاتر وتی: ژمارەیێک لە میدیاکان دەنگۆی دوورخستنەوەی ئەم دوو حزبە لە دانوستانەکان بڵاو دەکەنەوە کە ئەمەش دوورە لە ڕاستیەوە و گفتوگۆ بۆ بەشدار کردنیان درێژەی هەیە.

بەکر حاجی عیسا لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: ئەم هاوپەیمانێتییە و مەرجەعە باڵایە هێشتا لەسەرتای ڕێگادایە و کاتێک هەڵبژرادنێک لە کوردستانی سووریا بەڕێوەچوو، ئەو کاتە دەردەکەوێت کە حزبەکان تا چ ئاستێک پێگەی جەماوەرریان هەیە. ئەمە هەڵمەتێکی سەرتاسەری پێش هەڵبژاردنەکان بۆ بابەتی یەکگرتووبوون لە کوردستانی سووریا بوو و ئێمە وەکوو پەیەدە بەپێویستی دەزانین ئەم مەرجەعیەتە پێبهێندرێت و نوێنەری کورد بێت لە لووتکە نێودەوڵەتییەکاندا و هیواش دەخوازین هەندێک حزب وەکوو حزبی pêşverû a dimpkratî و حزبی ئەلوەحدە بەشدار ببن لەم مەرجەعیەتە باڵایەدا و هەوڵی خۆیان بۆ یارمەتیی پڕۆسەی سیاسی لە سووریا بخەنەگەڕ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە