شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-08-24 14:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قایمقامی بانە: کرێکارەکانی بازاڕچەی سنووری سەیرانبەند دەکرێنە کرێکاری یاسایی

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- قایمقامی شاری بانە لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە بڕیارە هەرەوەزێک بۆ کرێکارەکانی دەروازەی سنووری سەیرانبەند بکرێتەوە و کۆی کرێکارەکانی ئەو بازاڕچەیە دەکرێنە کرێکاری یاسایی.

کوردپرێس:

ئیسماعیل ڕۆستەمپوور قایمقامی شاری بانە لە لێدوانێکدا بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە نزیکەی 400 کرێکار لە دەروازەی سنووری سەیرانبەندی بانە کار دەکەن کە هیچ پشتیوانێکی یاسایییان نیە بۆیە بڕیار دراوە هەرەوەزێکیان بۆ بکرێتەوە و بەو شێوەیەش لە ڕووی یاسایییەوە کرێکارەکانی ئەو دەروازە سنوورییە یەک دەخرێن.

ڕۆستەمپوور زیادی کرد: کرێکارەکانی بازاڕچەی سەیرانبەند دەکرێنە خاوەن پشک و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی هەرەوەزەکە و سوودی خۆشبژێویی زۆر لەو هەرەوەزە وەردەگرن کە گرینگترینیان بیمەی دابین کردنی کۆمەڵایەتییە.

قایمقامی بانە ئاماژەی بە چالاکیی ئاوەدنکردنەوە لە سنووری سەیرانبەندیش کرد و گوتی قۆناغی یەکەمی خزمەتگوزارییەکان لە ڕووبەری 7 هێکتار (28) دۆنمدا کراوە و قۆناغی دووهەمیش کە 10 دۆنم لە خۆ دەگرێت لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە