شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-08-20 13:09 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پیلانەکەی دەیرەزوور پووچەڵ کرایەوە!

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا بە هۆشیاریی عەشیرەتە عەرەبەکانی ناوچەکە و فەرماندەیی "مەزڵووم عەبدی" دژ بەو هەوڵانەی ناکۆکیی دەخاتە نێوان کورد و عەرەبەکان و ڕایگەیاند ئەو پیلانە پووچەڵ کراوەتەوە.

«فەتحوڵڵا حسێنی» ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە دەیرەزوور و تیرۆر کردنی ژمارەیێک لە سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەکان لەو ناوچەیە و ڕایگەیاند: پاش ئازاد کردنەوەی دەیرەزوور هێشتا بۆشایی ئەمنی لەم ناوچەیەدا دەبینرێت و شانە نووستووەکانی داعش خەرێکی پیلان داڕێژین بۆ دووبەرەکی خستنە ناو خەڵک.

ناوبراو زیاتر وتی: پاش ئەوەی کورد و عەرەب نەیانتوانی ئەنجومەنی مەدەنی لەم ناوچەدا دابمەزرێنن، حکوومەتی ناوەندیی و ئەم گرووپە (داعش) پێکەوە هەوڵیان دا ناکۆکی بخەنە نێوان کورد و عەرەبەکانی ناوچەکە.

ئەندامەکەیی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان درێژەی دا: ئامانجی داعش وا بوو کە ژمارەیێک لە سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەکان تیرۆر بکات تاکوو بەو شێوەیە هێزەکانی سووریای دیموکرات بە تاوانبار نیشان بدات، لە کۆتاییدا دەرکەوت ئەو پیلانە لەلایەن داعش و حکوومەتی ناوەندیی سووریاوە بەمەبەستی ناکۆکیی خستنە ناو عەرەب و کوردەکان داڕێژراوە.

فەتحوڵڵا حسێنی وتیشی: سیاسەتی ئەوان بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە و ئەمەش یەکەم جار نییە کە هەڵمەتی لەوچەشنە دەدەن بۆ ئاڵۆز کردنی ناوچەکە.

ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەشی دا بە هەوڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ هێور کردنەوەی دەیرەزوور و وتی: ڕۆژی ڕابردوو "ژەنراڵ کۆبانێ" بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی هاوپەیمانان، کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ عەشیرەتە عەرەبەکان و ناوندە مەدەنییەکانی دەیرەزوور ئەنجام دا و بەڵێنی ئەوەی پێدان کە بۆ ئاسایشی ناوچەکە هەوڵی زیاتر دەدرێت و ئەو چەشنە هەڵمەتە پیلانگێڕیە بۆ ئاژاوە خستنە ناو خەڵکی ناوچەکە.

فەتحوڵڵا حسێنی ئاشکراشی کرد: دەیرەزوور دووهەم هەرێمی تورکیایە لەبواری یەدەکی نەوت و گازەوە و ئەو هەڵمەتانە بۆ ناکۆکی دروست کردن نێوان کورد و عەرەب دەدرێت کە بە بڕوای من پووچەڵ کرایەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە