گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا بە مەبەستی گۆڕانکاریی سیاسی درێژەی هەیە
پوختەی هەواڵ
«نافع عەبدوڵڵا» ئەندامی کومیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە درێژەی گفتوگۆکان لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) و ڕایگەیاند: لە ئاسێکی دڵخۆشکەردا دانوستانەکان درێژەیان هەیە تا گەیشتن بە ڕوانگەی سیاسیی هاوبەش.
ناوبراو درێژەی دا: لمە گفتوگۆیانەدا سێ گرووپ بەشدارن و دانوستانەکانیش بەشێوازێکی پۆزەتیڤ دەچنە پێشەوە.
ئەندامەکەی کومیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا زیاتر وتی: ئێمە هیوادارین لەبارەی ڕێککەوتنە کۆمەڵایەتییەکانیش (واتا یاساکان) کە پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا بەکاری هێناون، گفتوگۆ بکرێت.
نافع عەبدوڵڵا ئاشکرای کرد: ئێمە هەندێک تێبینیمان لەسەر ئەو ڕێککەوتنە کۆمەڵایەتییانە هەیە و لەگەڵ لایەنی دیکە باسی لەسەر دەکەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران