شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-07-14 04:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دانووستان لەنێوان ENKS و PYD درێژەی هەیە/ هێشتا نەگەیشتووینەتە میکانیزمێک بۆ ئیدارە کردنی هاوبەش

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) ڕایگەیاند: هێشتا نەگەیشتووینەتە میکانیزمێک بۆ ئیدارەی هاوبەش لە کوردستانی سووریا بەڵام دانووستانەکان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی 2014 لە دهۆک و بەڕێوەبردنی پەنجا-پەنجا درێژەی هەیە.

«نافێع عەبدوڵڵا» ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لەە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دانوستانەکان لەنێوان ئەنەکەسە و پەیەدە و وتی: گفتوگۆکان لەنێوان ئێمە (ئەنجومەنی نیشتمانی) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی درێژەیان هەیە و هێشتا نەگەیشتووینەتە میکانیزمێکی هاوبەش بەڵام لەسەر ئیداری هاوبەشی پەنجا- پەنجا بەپێی ڕێککەوتنەکەی 2014ی دهۆک دانوستانەکان درێژەیان هەیە.

نافێع عەبدوڵڵا زیادی کرد: لەبارەی بابەتی سەربازی و گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ ئێمە لەسەر بنەمای هەمان ڕێککەوتنی دهۆک کار دەکەین. بۆیەش پێویستە دەستەیێکی پسپۆڕ لەبارەی تێکەڵ بوونی دوو هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ و هێزەکانی سووریای دیموکرات پێکبڵێندرێت و پرسە تەکنیکییەکان تاوتوێ بکرێن کە هێشتا ئەم بابەتە ئەنجام نەبووە.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) ئاشکراشی کرد: ئێمە پێوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی نییە و پەیەدە لەگەڵ حکوومەت گفتوگۆ دەکات بەڵام ئێمە (ئەنەکەسە) لەچوارچێوەی ئۆپۆزیسیۆندا لە ژێنێڤ لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا گفتوگۆ دەکەین.

ناوبراو جەختی کردەوە: تا ئەم کاتە حکوومەتی ناوەندیی هیچ باوەڕێکی بە مافی گەلی کورد لە سووریا نەبووە و هیچ هەنگاوێکیشی لەمبارەوە هەڵنەگرتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە