شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-06-01 15:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆکی پەیەدە لە ناوچەی فورات تایبەت بۆ کوردپرێس: یەکگرتنی کورد واجبە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامێکی دامەزرێنەری ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی لە کۆبانی بە کوردپرێسی وتووە گفتوگۆ کوردییەکان بەردەوامە و لەم قۆناغە هەستیارەدا یەکگرتنی کورد و یەکخستنی نێوماڵی کورد واجبە.

کوردپرێس:

بێریڤان حەسەن ئەندامی لیژنەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات کە هاوسەرۆکی ئەو حیزبەشە لە ناوچەی فورات بە کوردپرێسی وتووە بە گشتی سووریا بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و بەو پێیەش ژنەراڵ مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستپێشخەریی کرد و داوای یەکگرتنی لایەنە کوردییەکانی سووریای کرد.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دامەزراندنی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا بۆ کوردپرێسی ڕوون کردەوە کە دەستپێشخەرییەکەی مەزڵووم کۆبانێ بۆ یەکخستنی نێوماڵی کوردی سووریا لە کاتێکدا ئەنجام درا کە پێشتر عەفرین و گرێسپی و سەرێکانی لە لایەن تورکیا و تیرۆریستانەوە داگیر کراوە و ئێستاش مەترسی کەوتۆتە سەر ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا و ئەو ئیدارە کوردییە بەرەوڕووی هەڕەشە بۆتەوە.

بێریڤان حەسەن گوتیشی پێویستە لەم قۆناغە هەستیارەدا لایەنە کوردییەکان یەک بگرن و کار لە سەر کۆدەنگیی زیاتری کورد بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە