شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2020-05-17 07:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڵمەتەکانی داعش دژ بە کوردانی سووریا سەریهەڵداوەتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەکانی سیاسەتی دەرەوە لەبارەی زیاتر بوونی هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزە کوردەکانی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات هۆشداری دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەکانی سیاسەتی دەرەوە لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی زیاتر بوونی چالاکییەکانی داعش لە عێراق و سووریا و چەند وڵاتێکی دیکە وەکوو ئەفغانستان، موزامبیک و فیلیپین هۆشداری دەدات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هۆشداری دراوە کە داعش نەک هەر هێزە کوردەکانی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات دەکاتە ئامانج، بەڵکوو ڕێگری لە هاوکاریی خەڵکی ناوچەکە دەکات لەگەڵ هێزە کوردییەکان.

بەگوێرەی نووسراوەیێکی ئەم ڕێکخراوەیە، کە تەنها لە عێراق 3000 چەکداری هەیە هێرشەکانی خۆی لەناوچە کێشەلەسەرەکان زیاتر کردۆتەوە بەتایبەت لە کەرکووک.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، داعش هەروەها هێزەکانی حکوومەتی سووریا و هەر ڕێکخراوەێک کە هاوکاریی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکەن دەکاتە ئامانج.

ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەکانی سیاسەتی دەرەوە هۆشداری دەدات کە داعش سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای لەبەرژەوەندیی خۆی قۆستووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە