ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کرماشان گەیشتە 2549 حاڵەت
پوختەی هەواڵ
بەشی کرماشان- بەڕێوبەری ژووری کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان بە کوردپرێسی ڕاگەیاند تا ڕۆژی هەینی 26ی گوڵانی 1399، 2 هەزار و 549 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 26ی گوڵانی 1399 بەرانبەر بە 15 ئازاری 2020 ئیبراهیم شەکیبا بەڕێوەبەری ژووری کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند تا ئەمڕۆ 2549 کەیسی تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.
بەڕێوبەەری ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان گوتیشی: هەر لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 108 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کرماشان تۆمار کراوە.
ناوبراو زیادیشی کرد: سەرباری هەموو ڕێنمایی و هۆشدارییەکانی وەزارتی تەندروستی و زانکۆ پزیشکییەکان هاووڵاتییان خەمساردن لە جیدی بوونی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیە بە پێویستی دەزانین هاووڵاتییان ڕێنمایییەکان بە هەند وەربگرن.
بۆچوونی بەکارهێنەران