شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-05-08 08:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێککەوتنی سیاسی لە نێوان «ENKS» و  «PYD»واژۆ کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە ڕێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان پەیەدە و ئەنەکەسە دەستەبەر بووە.

کوردپرێس:

کاوە عەزیزی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە ڕێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکان و پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات بۆ کاری هاوبەش لە کوردستانی سووریا دەستەبەر بووە و ئەوەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ هەموو کوردێک.

کاوە عەزیزی گوتیشی: هەردوو لا لە سەر چەندخاڵێکی گرینگ ڕێککەوتوون بۆ نموونە هەردوولا کۆکن لە سەر گفتوگۆ کردن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی و هەروەهاش لەبارەی لایەنەکانی ئوپوزسیۆن و پێوەندیی کورد لەگەڵ حکوومەتەکانی دەوروبەر و هەروەهاش چارەنووس و ئایندەی کوردستانی سووریا کۆمەڵێک خاڵی دیکەن کە دوو لایەنە کوردییەکە لە سەری کۆکن.

ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە دیمانەکەی کوردپرێسدا ئاماژەی بە قورساییی ژمارەیێک لە وڵاتان لە پڕۆسەی دانووستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا کرد و گوتی: گگفتوگۆکان بە سەرپەرشتیاریی ئەمریکییەکان و بە پشتگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و بەریتانیا بەردەوامە و باس ئەوەش دەکرێت کە ڕووسیاش چەند گفتوگۆی لەگەڵ ئەو دوو لایەنە کوردییە ئەنجام داوە.

کاوە عەزیزی لە کۆتاییدا ئاشکراشی کرد: ئەوەی گرینگە گفتوگۆکردن لە سەر چۆنیەتیی ئیدارەکردنی کوردستانی سووریا و شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ هێزە چەکدارەکانە 0پێشمەرگەی ڕۆژ و هێزەکانی سووریای دیموکرات) بۆیە گفتوگۆکان لەو بارەیەوە بەردەوامە و لە سەر ئەو مەسەلەیە هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە