شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-03-17 07:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆكی تەندروستیی كانتۆنی جزیرە: هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لە كوردستانی سووریا تۆمار نەكراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی كانتۆنی جزیرە رایدەگەیەنێت، تاوەكوو ئێستا هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لە كوردستانی سووریا تۆمار نەكراوە.

کوردپرێس:

سەرەرای ئەوەی كۆرۆنا زیاتر لە 100 وڵاتانی جیهان تۆمار كراوە بەڵام بەگوێرەی ئامارەكان هیچ حاڵەتێكی توشبوون لە سووریا تۆمار نەكراوە.

ڕۆژی ڕابردووش ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند بە مەبەستی خۆپاراستنی هاووڵاتییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریان داوە بە داخستنی سەرجەم قوتابخانە و زانکۆی و پەیمانگا و دەروازە سنوورییەکانیان.

مەنال مەحموود، هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی كانتۆنی جزیرە لە لێدوانێکدا بە "شارپرێس"ی ڕاگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە كوردستانی سووریا تۆمار نەکراوە.

ناوبراو لە دیمانەکەیدا ئاماژەی بەوەش كردووە، هەموو ئامادەکارییێکیان کردووە بۆ ووشیارکردنەوەی خەڵک و هەڵمەتی ڕشاندنی دەرمان و پاککردنەوەی شوێنەكانیشیان كردووە.

هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی كانتۆنی جزیرە باسی لەوەش كرد، ئەو رێككارانە بۆ ئەوەیە خوانەکردە ئەگەر دۆخێکی ناخۆش ڕووی دا بتوانن دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

هەروەها هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی كانتۆنی جزیرە جەختی لەوەش كردەوە، چەندین بڕیاری جیاجیامان داوە بۆ ئەوەی بتوانین زاڵ بین بەسەر دۆخەکەدا و لە ڕۆژانی داهاتوو بڕیاری جیاجیا دەدەن بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکەمان سەلامەت بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە