شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2023-02-22 08:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەسەڵاتی AKP-MHP هەوڵ دەدات بوومەلەرزەکە بۆ درێژ کردنەوەی تەمەنی خۆی بەکاربهێنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە باسی لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی مەرەش و کاریگەری لەسەر ١١ شار کرد و وتی دەسەڵاتی AKP-MHP هەوڵ دەدات بوومەلەرزەکە بۆ درێژ کردنەوەی تەمەنی خۆی بەکاربهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی (PKK) ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە هەوڵ دەدات بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات بۆ خۆی وەک 'خێرێک' بەکاربهێنێت، بەوەش تەمەنی دەسەڵاتەکەی خۆی درێژ بکاتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: "ئەنجامەکانی بوومەلەرزەکە ڕاستیی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەی ئاشکرا کرد، دەمامکەکانی دەموچاویانی هێنایە خوارەوە، نیشانی هەمووانیان دا، کە چین".

کاڵکان ڕاشیگەیاند: دەسەڵاتی تورکیا ناتوانێت متمانە هیچ کەسێک بۆ شتێکی تر دروست بکات. نە لەناوەوە نە لەدەرەوە. ڕەنگە هەندێک بۆ قازانجی خۆیان متمانەی پێ بکەن، بەشیک لە داگیرکەری وەربگرن و بە دەم بە پێکەنینەوە لێ نزیک ببنەوە، بەڵام نابێت کەس بڵێت، کە ئەوانەش هەمیشە پشتگیری تەیب ئەردۆغان دەکەن.

ئەندامەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەوەشی وت: ئاکەپە لە ئەنجامی سیاسەتی ڕانتخۆری و سیاسەتی بیناسازیی بەرپرسیارە. ماوەی ٢٠ ساڵە بینا دروست دەکات، کە هەموویان ئەو سەرئەنجامەیان بە دوای خۆیاندا هێنا. حکوومەتی ئاکەپە - مەهەپە بەرپرسیارە و بە دڵنیاییەوە باجەکەشی دەدات. پێویستە ئێمە ئەوە بزانین. لەبەر ئەوەش هەر کارێک بکەن ناتوانن خۆیان ڕزگار بکەن. بوومەلەرزەکە ئەوانیش هەڵدەوەشێنێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە