شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2023-02-14 09:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

غازی سروشتیی کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان بەخەسار دەچێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی دەکاتەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات و ئەو گازەی کە لە کێڵگە نەوتییەکان دەسووتێندرێن بەکار بێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت کە چالاکییەکانی پیشەسازی نەوت و گاز لە عێراق و هەرێمی کوردستان چاودێری دەکات، لە دوایین ڕاپۆرتیدا نووسیویەتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان 18 مانگی دانابوو بۆ بەکارهێنانی ئەو گازەی کە لە کێڵگە نەوتییەکاندا بەخۆڕایی دەستووتێندرێن، بەڵام بەکردار نەیتوانیوە ئەم بەڵێنە جێبەجێ بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو گازانەی کە لەگەڵ نەوتن لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، تا ئێستاش دەسووتێندرێن و بەکارنەهێنراون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی ئەم گۆڤارە، کەمال ئەترووشی، وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە مانگی تەمموزی 2011، فەرمانی بەو کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان نە کردووە، بەشێوەیەکی کاریگەر ئە گازانەی کە لە کێڵگە نەوتییەکاندا کۆنترۆڵ بکرێن و ڕێگری بکەن لە سووتاندن و خەساردانیان.

ئەم گۆڤارە ڕایدەگەیەنێت هۆکاری جێبەجێنەکردنی ئەم ڕێکارە گرنگە کەم بوونەوەی سەرچاوەکانی داهاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە ئەوەش بۆتە هۆکارێک بۆ خەرج نەکرنی شایستە داراییەکان کۆمپانیا بیانییەکان.

گۆڤاری ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت ئاماژەیش بەوە دەکات کە هەم حکوومەتی هەرێم و هەم کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان هەنگاویان ناوە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بەڵێنە، بەڵام زۆر لە وادەی خۆی دواکەوتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە