شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2022-08-24 16:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەولێر هەوڵ دەدات بڕیاری دادگای فیدراڵ لەدژی کۆمپانیا نەوتییەکان هەڵبوەشێنێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە دادگای بەغدا کردووە بە بڕیاری هەوەشاندنەوەی گرێبەستی چوار کۆمپانیای نەوتیی بیانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بچێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت، بڵاوی کردەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان داواکارییەکی پێشکەش بە دادگای بەغدا کردووە بۆ پێداچوونەوە بەو بڕیارەی کە ئەم دادگایە لە دژی چوار کۆمپانیای نەوتی بیانی تۆماری کردبوو.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەولێر دەیەوێت بڕیاری بە نایاسایی ناساندنی چالاکیی چوار کومپانیای نەوتی لە هەرێمی کوردستان کە لە مانگی تەمموزدا دەرچووە، ڕابگیردرێت.

هەر بە گوێرەی ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت؛ پێشکەش کردنی ئەم داواکارییە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەتوانێت جێبەجێ کردنی سزای سەر ئەو کۆمپانیایانە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بوەستێنێت.

دادوەری دادگای بەغدا نوێنەری چوار کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، گەنێڵ ئینێرجی، ئێچ کەی ئێن ئەمریکا و وێستەرن زاگرۆسی بانگهێشت کردووە بە مەبەستی بیستنی بەرگرییەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە