شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2022-08-24 05:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ مەترسییەکیان بۆسەر تورکیا نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- جێگری پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) دەڵێت هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ مەترسییەکیان بۆسەر تورکیا نەبووە و نایشیانبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا مەشایخ، جێگری پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) بە توندی ئەو تۆمەتانە تورکیا دەیخاتە پاڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕەت دەکاتەوە کە گوایا ئەو هێزە کە کوردەکان سەرۆکایەتیی دەکەن بووبێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا.

ناوبراو بە تۆڕی میدیایی هۆڤات وان-ی ڕاگەیاندووە: ئێمە دەرک بە تواناکانی وڵاتێکی بەربڵاو وەکوو تورکیا دەکەین.

مستەفا مەشایخ جەختیشی لەوە کردەوە کە کەس باوەڕ بەو قسەیەی تورکیا ناکات کە دەڵێت هێزەکانی سووریای دیموکرات هەڕەشەن بۆسەر تورکیا.

هەروەها کالڤین والدەر، شرۆڤەکاری ئەنستیتۆی نیوزلاین پێی وایە قسەکانی تورکیا سەبارەت بە پەیوەندی قووڵی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و پەکەکە دروست نییە. ناوبراو دانی بەوەدا نا کە ڕەنگە ژمارەیەک لە ئەندامانی پەکەکە پەیوەندییان بە هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کردبێت، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هەردوو گرووپەکە یەک بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە