شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-03 07:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێشوازی لە ھەموو ھەوڵە نیشتمانییەکان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانیى کوردستان هەڵوێستى خۆی لەسەر دۆخی سیاسی و خۆپیشاندانەکانى بەغدا راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکدا مەکتەبی سیاسى یەکێتى رایگەیاندووە، لەبەرامبەر پێشھاتە سیاسییەکان، مەترسی و گەیشتن بە بنبەستی گفتوگۆکان و دوورکەوتنەوە لە یەکتری، ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیش لە عێراقدا کەوتە مەترسیییەوە.

هەروەها مەکتەبى سیاسى یەکێتى جەختی کردوەتەوە کە وەک ھەمیشە لەسەر ھێڵی گەرمی گفتوگۆ و پێکھاتن بووە بە رەوینەوەی گرژییەکان و ئاڵۆزتر نەبوونی دۆخەکە.

هاوکات لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، بەگەرمییەوە پێشوازی لە دەستپێشخەری و ھەموو ھەوڵە نیشتمانییەکان دەکەن کە خراونەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە کۆبوونەوەی نیشتمانی، چونکە تاکە رێگا بۆ سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لێکتێگەیشتنە.

هەروەها لە کۆتایشیدا مەکتەبى سیاسى یەکێتى جەختی کردوەتەوە کە لە ھەمووکات زیاتریش پێویستیان بە کاری ھاوبەش ھەیە بۆ نەھێشتنی ئاستەنگەکان. چوونکە ئەزموونەکانی رابردوو سەلماندوویانە ھاوپشتیی عێراقییەکان باشترین رێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر ھەموو کێشەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە