شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2022-08-03 05:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گەنێڵ ئینرجی بەرهەم هێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی گەنێڵ ئینرجی، بەرهەم هێنانی نەوتی خاو لەلایەن ئەم کۆمپانیایەوە لە هەرێمی کوردستان 7لەسەد دابەزیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە نوێترین راپۆرتی تایبەت بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستان، كۆمپانیای نەوتی گەنێڵ ئینرجی كەمبوونەوەی ئاستی یەدەگی بیرە نەوتەكان و لە ئەنجامدا، دابەزینی بڕی دەرهێنانی نەوتی لە هەرێم راگەیاندووە.

هەر بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەم کۆمپانیایە بۆ نزیکەی 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە.

سەبارەت به هۆكاری دابەزینی بەرهەم هێنانی نەوت، ئاماژه به کەمبوونەوەی یەدەگی ژمارەیێک بیر و كارایی ژمارەیێک كێڵگەی نەوت لە هەرێم كراوه .

ئه‌م ئامارانه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌یه‌ و كۆمپانیاكه‌ هیوای ده‌ربڕیوه‌ پاش هەڵکەندنی بیری نه‌وتی نوێ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات.

هەروەها ئەم کۆمپانیایە پێدانی بەشێکی دیکەی قەرزەکانی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە ڕاگەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە