نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیا ناوخۆییەکان دەکرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتێرز، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە دوو کۆمپانیای ناوخۆی یەکیان بۆ بەرهەم هێنان و ئەوی دیکەش بۆ بەبازاڕی کردنی نەوت دابمەزرێنێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بە ڕۆیتێرزیان وتووە حکوومەتی هەرێم لە گەرمەی گرژییەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراق و گوشار خستنەسەر کۆمپانیا بیانییەکان لەلایەن بەغداوە؛ بەنیازە دوو کۆمپانیای نەوتی بۆ سامانپێدان بە نەوتی خۆی دابمەزرێنێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتێرز حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیهەوێت کۆمپانیایەک لەژێر ناوی KROC بۆ دەرهێنانی نەوت و کۆمپانیایە لەژێر ناوی KOMO بۆ بەبەزاڕی کردن و فرۆشتنی نەوت دابمەزرێنێت.
وتەبێژێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕۆیتێرزی وتووە حکوومەتی هەرێم ئەم بابەتەی لە کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی ناوەندیی عێراق هێناوەتە ئاراوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران