شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2022-05-20 17:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەردانی مەهاباد لە ئەولەویەتی کارەکانمدا بوو/ بازاڕچە سنوورییەکان دەبێت بەشێوەیەکی یاسایی چالاک بکرێنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: بازاڕچەکانی سەرسنوور وەکوو خاڵی بەهێزی پارێزگا مەرزییەکان دێنە ئەژمار هەر بۆیەش لە ئازاربایجانی ڕۆژئاوایش  و بەتایبت لە شارێک وەکوو مەهاباد کەڵک لە دەفرایەتییەکانی بازاڕچە سنوورییەکان وەربگیردرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی، پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ئاپۆڕەی خەڵکی مەهاباد و تەلاری وەحدەتی ئەو شارە ئامادە بوو و جەختی لەوە کردەوە کە مەعاشی خەڵک پرسی سەرەکییە بۆ دەوڵەت و بۆ باشتر بوونی هەوڵ دەدەن.

ناوبراو وتی: پرسی بێکاریی خەڵک مایەی نیگەرانییە و ئازاربایجانی ڕۆژئاوا لە پارێزگا گرینگەکانە و پۆتانسیێڵێکی بەرزە لە وڵات کە بەهۆی هاوسنوور بوون لەگەڵ وڵاتانی بیانی دەتوانێت ڕۆڵی لە پرسی دارایی و هەناردەکرندا هەبێت.

ڕەئیسی وتیشی سەردانی مەهاباد لە پێشینەی کارەکانم بوو و یەکەمین وتاربێژیم لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە مەهاباد بوو و ئاشکراشی کرد: پرسی وەبەرهێنان لە مەهاباد و پارێزگای ئازاربایجاندا ئاوڕی لێدەدرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە