لێدوانی ڕێبەر ئەحمەد دوای ناساندنی بە کاندیدی فەرمیی هاوپەیمانیی سێقۆڵی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ناساندنی وەک کاندیدی فەرمیی هاوپەیمانیی سێقۆڵیی پارتی و سەدر و سوننە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، ڕێبەر ئەحمەد بەڵێنی دا کار بکات بۆ "جێگیرکردنی دەوڵەتێکی دامەزراوەیی مۆدێرن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاونیشتمانیان".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانیی سێقۆڵی پارتی و سەدر و سوننە بە ناوی "ڕزگارکردنی نیشتمان" ڕاگەیەنرا و جەختیانکردەوە کە ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و هەروەها محەمەد جەعفەر سەدر کە ئامۆزای موقتەدا سەدرە کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران
هاوکات محەمەد جەعفەر سەدر، کاندیدی هاوپەیمانیی سێقۆڵیی پارتی و سەدر و سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕایگەیاند، "شانازی دەکەم ببمە کاندیدی هاوپەیمانییەتییەکە کە نوێنەرایەتی نیشتمان دەکات بە هەموو پێکهاتەکانەوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران