شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2022-02-08 12:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حەشیمەتی عەرەب لە سلێمانی بەشێوەیێکی بەرچاو ڕوو لە زیادبوونە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئاژانسی ڕۆیتێرز باس لە نیشتەجی بوونی حەشیمەتێکی زۆر لە عەرەب زمانانی عێراق و سووریا لە شاری سلێمانی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرهەڵدانی داعش لە عێراق و سووریا لە ساڵی 2014 و کونترۆڵ کردنی بەشێکی زۆر لە خاکی عێراق و سووریا لە ساڵی 2017 لەلایەن ئەم گرووپە تیرۆریستیەوە بوو بەهۆی ئاوارە بوونی حەشیمەتێکی بەرچاو لە ناوچە داگیر کراوەکاندا. بەشێکی زۆر لە ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق و ئاوارە سووریەکان لە شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز باس لە زیاد بوونی بەرچاوی حەشیمەتی عەرەب عێراق سووریا لە شاری سلێمانی دەکات و دەڵێت ئەم پرسە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی هەندێک کێشە وەکوو دژوار بوونی پەیوەندیی دانیشتووانی شارەکە لەگەڵ ئاوارەکاندا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتێرز دانیشتووانی کورد و عەرەب لە شاری سلێمانی بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشە دەستیان کردووە بە بەڕێوەبردنی خولی فێر کردنی زمان بۆ یەکتر. کورد و عەرەبەکان بە پێکهێنانی پۆلی هاوبەش هەوڵ بۆ فێر بوونی زمانی یەکتر دەدەنتاکوو باشتر لێکتر تێبگەن و باشتر تەعامولیان پێکەوە ببێت.

ئەو کگورد و عەرەبگەلە کە لەم خولانەدا بەشدار دەبن بە ڕۆیتێرزیان گوتووە ئێستا باشتر لەیەکتر تێدەگەن و دەرکی باشتریان لە یەکتر هەیە. ئەمەش بووەتە هۆی باشتر بوونی پەیوەندیی نێوان عەرەبەکان و کوردەکانی سلێمانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە