شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2021-11-22 08:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا کۆتایی بە پشتگیری کردن لە کوردانی سووریا ناهێنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- یەشار یەکیش بڕوای وایە نابێت چاوەڕوان بکرێت کە ئەمریکا کۆتایی بە پشتگیرییەکانی خۆی لە کوردەکانی سووریا بێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەشار یەکیش، وەزیری پێشووی دەرەوەی تورکیا و بونیاتنەری پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە، لە یادداشتێکدا جەخت دەکاتەوە نابێت چاوەڕوان بکرێت کە ئەمریکا کۆتایی بە پشتگیرییەکانی خۆی لە کوردەکانی سووریا بێنێت.

ناوبراو لە یادداشتێکدا کە ڕۆژنامەی عەرەب نیووز بڵاوی کردۆتەوە، هوشداری دەدات کە مومکینە ئەمریکا کاردانەوەی توندی هەبێت لەبەرامبەر هێرشێکی دیکە بۆسەر کوردەکانی سووریا. ناوبراو سوور بوونی ئەمریکا لەسەر پاراستنی ئاگربەستی 2019 لە سووریا بە مکووڕ بوونی ئەمریکا وەسف دەکات بۆ هێرش نەکردنی تورکیا لەدژی کوردەکانی سووریا.

وەزیری پێشووی دەرەوەی تورکیا هەروەها ئاماژەدانی ئەمریکییەکان لەبارەی هاوکاریی ئەمریکا بۆ کوردانی سووریا بە ئامانجی شەڕی داعش بە ڕەوتێکی نادروست وەسف دەکات و جەخت دەکاتەوە نابێت چاوەڕوانی ئەوە بن کە ئەمریکا کۆتایی بە پشتگیری کردن لە کوردەکانی سووریا بێنێت.

ناوبراو دەڵێت پەیوەندیی نێوان تورکیا و ئەمریکا زۆر هەستیار و لاوازە و ئەنقەرە ڕادەسپێرێت کە بۆ پاراستنی هاوسەنگی وریا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە