شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2020-12-19 10:30 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پڕۆژەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەریتانیا لەبارەی وەزعی قەیراناویی هەرێمی کوردستانی

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- 8 پەرلەمانتاری بەریتانیا پڕۆژەیێکیان واژۆ کردووە و وێڕای نیگەرانی دەربڕین لەبارەی هەلومەرجی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕەخنەیان لە شێوەی حکومڕانیی دوو حیزبی پارتی و یەکێتی گرتووە و دەڵێن شەفافیەت و هەست کردن بە بەرپرڕسیارێتی دوو فاکتەری ونبوون لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس:

8 پەرلەمانتاری بەریتانیا پڕۆژەیێکیان واژۆ کردووە و وێڕای نیگەرانی دەربڕین لەبارەی هەلومەرجی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕەخنەیان لە شێوەی حکومڕانیی دوو حیزبی پارتی و یەکێتی گرتووە و لە دەوڵەتی بەریتانیا کردووە دەستبەچێ لەبارەی شەفافیەت و هەست کردنی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەبەرپرسیارێتی بەرامبەر بە هاووڵاتییان کار بکات.

ماڵپەڕی پەرلەمانی بەریتانیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند پڕۆژەکە ناوی "شەفافیەت و دیموکراسیەت لە هەرێمی کوردستان"ی لێنراوە و نوێنەرانی بەریتانی لە پڕۆژەکەیاندا ڕایانگەیاندووە کە چەند هەفتەی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان لەبەر ڕێژەی فراوانی بێکاری و خەرج نەکرانی چەندین مانگ مووچەی فەرمانبەران و گەندەڵیی لکێندراو بە دوو بنەماڵەی خاوەن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بینیمان کە خۆپیشاندان و تووڕەییی هاووڵاتییان هاتە ئاراوە.

لە درێژەدا نووسراوە: بنەماڵەی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کە حکوومەتیان بەدەستەوەیە لە پارێزگاکانی بەری ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەسەڵات دەگێڕن و بنەماڵەی تاڵەبانی و حیزبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانیان بەدەستەوەیە.

لە پڕۆژەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە هاووڵاتییان بە هۆی شێوەی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی نەوت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەکانیان و سەپاندنی قەدەغە و سنووردارکردنەکانیش بە هۆی کۆرۆنا کارتێکەریی خراپی لە سەر ژیانی ئابووریی هاووڵاتییان بووە. ئێمە نیگەرانین لەو ئاستە فراوانەی توندوتیژی کە بۆتە هۆی کوژرانی 8 خۆپیشاندەر و سەپاندنی یاسای قەدەغەی هاتوچۆ.

نوێنەرانی پەرلەمانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەش کردووە کە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئیدانە دەکەن و تۆمەتی ئەوەشیان لە حکوومەتی هەرێم داوە کە ڕێگرییان کردووە لەوەی میدیاکانی ئوپزسیۆن ڕووماڵی خۆپیشاندانەکان بکەن. بۆیە دۆخەکە بە مەترسیدار وەسف دەکەن و لەبارەی هێرش کردنە سەر ئازادیی ڕادەربڕین و پێشێل کردنی مافی هاووڵاتییان و گەندەڵی نیگەرانییان دەربڕیوە و داوای دۆزینەوەی ڕێگەچارەیێک بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەران دەکەن.

ئەو 8 پەرلەمانتارە داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کردووە نیگەرانیی خۆیان لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانەوە دەرببڕن و پشتگیریی داواکاریی خێرا بۆ دەستەبەرکردنی شەفافیەت و هەست بە بەرپرسیارێتیی بەرپرسانی هەرێم بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە