شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2021-10-20 15:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئامانجی تورکیا داگیر کردنی بەشێکی دیکە لە کوردستانی سووریایە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکەوە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپیی داگیر کرد و ئێستاش بەدوای داگیر کردنی ناوچەیەکی دیکەی کوردستانی سووریادایە.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دابە هەڕەشە نوێکانی ئەردغان لەدژی کوردستانی سووریا و ڕایگەیاند: زۆر ئاشکرایە کە تورکیا وڵاتێکی داگیرکەرە و هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ زەبرلێدان لە کورد.

ناوبراو زیادی کرد تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکەوە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپیی داگیر کرد و ئێستاش بەدوای داگیر کردنی ناوچەیەکی دیکەی کوردستانی سووریادایە.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئاشکراشی کرد: هەڕەشەکانی ئەمدواییەی تورکیا لەدژی کوردەکان پیلانی هاوبەشی دەوڵەتەکانی تورکیا و سووریایە تاکوو ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ڕادەستی تورکیا بکرێت و ڕێگا لە ئازادیی کوردەکان لە داهاتوودا بگیردرێت.

ئەندامەکەی لیژنەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا وتیشی: تورکیا بەدوای دابڕانی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لە یەکترە. پێرەکە لە عەفرین بوو، دوێکە لە سەرێکانی و گرێسپی و ئەمڕۆ شەهبا و بەیانیش ناوچەکانی دیکەی کوردستانی سووریا داگیر دەکات.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ وەبیری هێنایەوە: پێویستە کوردی سووریا هەماهەنگ و یەکگرتوو بن و خۆیان بۆ هەر ڕووداوێک ئامادە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە