شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2021-10-06 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەری کەم کردنی کورسیی کوردەکان لە هەڵبژرادنی پەرلەمانیی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- هەفتەنامەی ئەهرام ویکلی دەنووسێتک ڕەنگە حزبە کوردییەکانی عێراق نەتوانن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی بەردەمدا ئەو ژمارەی کورسیەی پێشتر بەدەستیان هێنابوو بیپارێزنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق 10 ئاکتەوبر بەڕێوەبچێت کە بەگوێرەی پێشبینی ژمارەیێک لە شرۆڤەکاران ڕەنگە بەهۆی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکانەوە، گۆڕانکاری لە ئەنجامەکانیشدا دروست ببێت.

هەفتەنامەی ئینگلیزی زمانی ئەهرام ویکلی دەنووسێت یەکی لە کاریگەرییەکانی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئەگەری کەم کردنی کورسیی کوردەکانە لەم هەڵبژاردنەدا.

گۆڤارەکە ئاماژە دەدات بەژمارەی کورسیی کوردەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوودا کە گەیشتە 58 کورسی و دەنووسێت ڕەنگە حزبە کوردەکان ژمارەیێک لە کورسییەکان لەدەست بدەن.

بەم حاڵەشەوە جەخت دەکاتەوە کە دوو حزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق کە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هاوپەیمانیی پێکهێناوە زیاترین ژمارەی کورسی بەدەست دێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە