شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-08-19 07:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی سەر هەرێم لە لایەن هەر لایەن یان گرووپێکەوە ئەنجام درابن، رەتکراوەن

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند و بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارەی کرد.

مالیکی ئاماژەی بەوە کرد، "ئەو هێرش و دەستدرێژییەی کرایە سەر نووسینگەی رێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارێکی بە تەواوی رەتکراوەیە".

ڕوونیشی کردەوە، هەر هێرشێک زیان بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دامەزراوە فەرمییەکان و سەقامگیریی عێراق بگەیەنێت، بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵکردن نییە.

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوە کردەوە، کار و کردەوەی تێکدەرانەی لەم شێوەیە لە لایەن هەر لایەن یان گرووپێکەوە ئەنجام درابن، رەتکراوەن.

هاوکات داوای کرد کە لە رێگەی لێکۆڵینەوەی فەرمیی و بێلایەنانەوە، بە زووترین کات راستی و هۆکارەکانی رووداوەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێن.

مالیکی داوای ئەوەشی کرد کە، ئەنجامدەرانی هێرشەکە بە پێی یاسا بەرکارەکان سزا بدرێن، بە شێوەیەک ببێتە هۆی پاراستنی ئاسایش، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە