مەسروور بارزانی لەسەر بەئامانجگرتنی نووسینگەکەی هاتەدەنگ
پوختەی هەواڵ
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، هێرشكردنه سهر نوسینگهكهی "قبوڵنەکراوه و سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم"، دهشڵێت، ئەمە هەنگاوێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهسروور بارزانی له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی "X" نووسیویهتی: "بەپێی لێکۆڵینەوە و زانیارییە پشتڕاستکراوەکانی دژە تیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ ئۆفیسی تایبەتی من و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، لە هێرشێکی درۆنی ئێرانیدا کراونەتە ئامانج".
ناوبراو ئاماژهی بهوهشكردوه: "بە توندترین شێوە، ئەو هێرشە ناڕەوا و قبووڵنەکراوانە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم، ئەوە هەنگاوێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان".
مهسروور بارزانی نووسیویهتی: "ئەم هێرشانە هەرگیز ناتوانن بمانوەستێنن لە بەردەوامبوونمان لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاوڵاتییانمان".
#ئێران
#عێراق
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#مەسروور بارزانی
#درۆنی بۆمبڕێژکراو
#سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#هێرشی درۆن
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران