ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی دیمەشق گەیشتە ۱۵ کەس
پوختەی هەواڵ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سووریا، ئاماری ته‌قینه‌وه‌ی پاسه‌كه‌ی جهرامانای له سنووری دیمه‌شق ئاشكراكرد و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ۱۳ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سووریا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: "ئاماده‌یی نه‌خۆشخانه‌كان و سیسته‌می فریاكه‌وتنی خێرامان به‌رزكردۆته‌وه بۆ گواستنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی جهرامانهدا برینداربوون".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتن و كاره‌ساته‌كانی سووریا ڕایگه‌یاند، تیمه‌كانیان كار بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی قوربانییه‌كان و لابردنی كاریگه‌رییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه و ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، میدیاكانی سووریا ڕۆژی پێنجشه‌ممه بڵاویانكرده‌وه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک به پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگردا له دیمه‌شقی پایته‌خت، كوژراو و بریندار هه‌بووه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران