شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-08-05 06:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باکرهان: یاسای چوارچێوە دەرگایەکی نوێ دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی دەڵێت: یاسای چوارچێوە سەرەتایەکە بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی ‌و ئێستا بەهۆی بانگەوازەکەی ئۆجالانەوە دەرفەتێکی مێژوویی و لەبار لەپێشە و دەرگایەکی نوێ دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: ئێستا لە جیهان و ناوچەکەدا ڕووداوی گرنگ دەگوزەرێن؛ سەدەیەک کۆتایی دێت و سەدەیەکی نوێ دەست پێ دەکات کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەقەکەیەتی، بۆ ئەوەی تورکیا لەم گۆڕانکارییانەدا ڕۆڵێکی کارا و پێشبینی‌نەکراو بگێڕێت، دەبێت پرسی کورد چارەسەر بکات و هاوکاریی خۆی لەگەڵ کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەک دەرفەتێکی ستراتیژی ببینێت. لەم ناوچەیەدا، هەر لایەنێک پەوەندییەکی ڕاست و دروست لەگەڵ جیۆپۆلیتیکی کورددا دروست بکات سەر دەکەوێت، گەرنا شکست چاوەڕوانێتی."

باکرهان ڕوونیکردەوە، تورکیا بەدەست قەیرانی ئابووری، یاسایی و دادپەروەرییەوە دەناڵێنێت و گەنجان ئاسۆیەکی ڕوون بۆ داهاتووی خۆیان نابینن.

تونجەر باکرهان وتیشی: "یاسای چوارچێوە سەرەتایەکە بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی ‌و ئێستا بەهۆی بانگەوازەکەی ئۆجالانەوە و هەوڵەکانیی دەرفەتێکی مێژوویی و لەبار لەپێشە، دەبێت هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ ئەم دەرفەتە لە ڕێگەی دەرکردنی یاسای چوارچێوەوە جێگیر و مسۆگەر بکرێن."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە