پارتی: هیچ بڕیارێکی گۆڕانکاری لەپۆستی پارێزگاری هەولێر بوونی نییە
پوختەی هەواڵ
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی دوورخستنەوەی ئومێد خوشناو پارێزگاری هەولێر دەدات و دەڵێت، هیچ بڕیارێکی گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری هەولێر بوونی نییە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: سەبارەت بەو هەواڵەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکدا بڵاو کراوەتەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەنێوان هەردوو بەڕێز (پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی دووی پارتی)، لێرەوە ڕوونی دەکەینەوە کە هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە تا ئێستا بوونی نییە.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دەشڵێت، داوا لەم کەناڵانە دەکەین لەچوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیارێتی پیشەییدا وردتر بن و پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک، بەدواداچوونی فەرمی و ڕاستگۆیانە ئەنجام بدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ نووسراوی دوورخستنەوەی ئومێد خۆشناو لە پۆستی پارێزگاری هەولێر لەچەند میدیایەکەوە بڵاو کرایەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران