شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-07-31 05:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ


یاریی نوێی هێزەکان لە کەرکووک/ گەڕانەوەی تورکیا بۆ کەرکووک دوای سەدەیەک

بەراوردکردنی ڕەوشی تورکیا لە کەرکووک لە نێوان ساڵانی ۱۹۲۶ و ۲۰۲۶ نیشانی دەدات کە ئەنقەرە دوای سەدەیەک، لە وەرگرتنی بەشێکی کەمی داهاتی نەوتەوە گەیشتووەتە بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی گەورەترین پڕۆژەی نەوتی باکووری عێراق.

میراتی سویسرا بۆ کوردەکان

بەپێی شیکارییەک کە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی بڵاوکراوەتەوە، زۆربەی قەیرانەکانی سەدەی ڕابردوو دەربارەی پرسی کورد، ڕەگ و ڕیشەیان لە ڕێکخستنە سیاسییەکانی دوای پەیماننامەی لۆزاندا هەیە؛ ڕێککەوتنێک کە بەرژەوەندیی هێزە گەورەکانی خستە پێش داواکارییە نەتەوەییەکانی کوردەوە.

ئەردۆغان و زەیدی جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەنەوە

لە مەراسیمی واژۆکردنی چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا، هەریەکە لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.

ئاری هەرسین:
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەبێتە هۆی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم

ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، رایگەیاند، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "چرکە بە چرکە زیان بە هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی خەڵک دەگەیەنێت

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە