شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-07-19 05:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورە و وێرانكەر هەنگاو دەنێت

پوختەی هەواڵ
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، رایگه‌یاند، سەرەڕایی ئاگاداركردنەوەكانیش بەداخەوە هێزەكانی دەسەڵات مەترسی قۆناغەكە لەبەرچاو ناگرن له‌كاتێكدا لەئێستادا كە ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورە و وێرانكەر و چارەنووس نادیار هەنگاو دەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌دین بەهائەدین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی لەخولی گەشەپێدانی پیشەیی كە لەلایەن مەكتەبی كاروباری ڕێكخراوە پیشەییەكانی یەكگرتوو بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و تەندروستكاران و ئەندازیاران و توێژەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی سازكرابوو، رایگه‌یاند: "جێی داخە زیاتر لە 10 ساڵە كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بەسەرجەم چین و توێژەكانیەوە  هێشتا چارەسەر نەكراوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێكهاتنی هێزەكانی دەسەڵات و رێكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان و سەروەركردنی دەستوری هەمیشەیی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەپێویست دەزانین".

هه‌روه‌ها باسی له‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ كرد و وتی، "سەرەڕایی ئاگاداركردنەوەكانیش بەداخەوە هێزەكانی دەسەڵات مەترسی قۆناغەكە لەبەرچاو ناگرن له‌كاتێكدا لەئێستادا كە ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورەو وێرانكەر و چارەنوس نادیار هەنگاو دەنێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "وادیارنیە كە هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئامادەسازیان بۆ ئه‌م قۆناغه‌ كردبێت بۆیە دەبێت هەوڵەكان بەرەو ئەو ئاڕاستەیە بن كەوا گەلەكەمان و هەرێمەكەمان ڕووبەڕووی كەمترین زیان ببێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە