شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
یادداشت نووسەر: کوردپرێس 2026-04-15 06:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکەم هەنگاوی کرداری بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی عەبدی و شەرع

پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هەسەدە و هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەچنە دیمەشق و لەگەڵ سەرۆکی سووریا کۆ دەبنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد هیلالی، وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتیی سووریا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، راگەیاند: "ئەمڕۆ عەمید زیاد عایش، نوێنەری سەرۆکایەتیی سووریا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی ۲۹ـی ۱، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەچنە دیمەشق".

ئەحمەد هیلالی ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە عەمید زیاد عایش، مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و ئەسعد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆ ببنەوە.

رێککەوتننامەی ۲۹ـی کانوونی دووەم لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی نوێی سووریا لەنێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع واژۆ کراوە.

ئەم رێککەوتنە بە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە قەیرانی سووریادا دادەنرێت، کە ئامانج لێی یەکخستنەوەی خاکی سووریا، دیاریکردنی چارەنووسی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدەیە لە چوارچێوەی سوپای نیشتمانیی سووریادا.

ئەم سەردانەی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بۆ دیمەشق، یەکەمین سەردانی فەرمیی بەرپرسانی باڵای رۆژئاوای کوردستان و هەسەدەیە بۆ دیمەشق دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سووریا، بە مەبەستی تاووتوێکردنی هەنگاوە کردەییەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە