نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێبەری نوێی ئێران دەکات
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە ڕێبەری نوێی باڵای ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر گەشەپێدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ ئێران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی جەختی لەوە کردەوە پەیوەندییە دۆستانە و مێژووییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام دەبن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەشڵێت هەرێمی کوردستان هەروەکوو ڕابردوو دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران درێژەی ببێت کە لەسەر بەرژەوەندیی هاوبەش بونیاد دەنرێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران