شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
یادداشت نووسەر: کوردپرێس 2026-02-08 02:51 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرەڕای ڕێککەوتنەکان هێشتا گەمارۆی سەر کۆبانێ بەردەوامە

پوختەی هەواڵ
ئیدارەی کۆبانێ ڕایگەیاند، سەرەڕای بەڵێنەکانی نوێنەرانی حکوومەتی کاتی لە کۆبوونەوەی حەلەبدا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر شارەکە، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە و گەمارۆکان بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی کۆبانێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ڕێککەوتنی ۲۹ـی (کانونی دوەم/۱) لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) و حکوومەتی کاتی لە دیمەشق، یەکەم هەنگاو لە ناوچەی شێخلەر نرا و یەکگرتنی نێوان هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە ئەنجامدرا. هەروەها کۆبونەوەیەک لە نێوان ئیدارەی کۆبانێ و جێگری پارێزگاری حەلەب ئەنجامدرا کە بە ئەنجامی ئەرێنی کۆتاییهات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بانگهێشتی جێگری پارێزگاری حەلەب، شاندێکی ئیدارە و ڕیشپییەکانی کۆبانێ سەردانی حەلەبیان کرد، سەرەڕای بەڵێنەکانی حکومەت بۆ گەڕانەوەی دانیشتوان بۆ ئەو گوندانەی کە لێیەوە ئاوارەبوون، هەروەها پرسەکانی خزمەتگوزاری وەک پچڕانی ئاو، کارەبا و ئینتەرنێت. بەڵام تاکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری لەلایەن حکوومەتی کاتییەوە نەنراوە، بەتایبەتی سەبارەت بە کشانەوەی هێزە سەربازییەکان و هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیەی کە بەسەر شاری کۆبانێدا سەپێندرابوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەوان وەک ئیدارەی کۆبانێ ئەوە پشتڕاست دەکەینەوە کە ئەو لێدوانانەی دواتر لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکرانەوە، خزمەت بە چارەسەرکردنی کێشەکان ناکەن و بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەدا ناگونجێت، هەروەها ناونانی کۆبانێ وەکوو "ناوچە" و پێداگری لەسەر بەکارهێنانی ناوی "عەین عەرەب" لە دژی ڕاستیەکانە.

ئیدارەی کۆبانێ دەشڵێت، "ئێمە پابەندبوونمان بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە و جێبەجێکردنی دوپاتدەکەینەوە، و دەڵێین کە ئامادەین بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین بۆ پێشخستنی ئەم پرۆسەیە، داوا لە حکوومەتی دیمەشق دەکەین کە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و هەنگاوە پێویستەکان تەواو بکات، بەتایبەتی کشانەوەی هێزە سەربازییەکان".

ئەوەلەکاتێکدایە کە ڕێکه‌وتنی ۲۹ـی (کانونی دوەم/۱)ـی نێوان حکوومەتی کاتی سوریا و هه‌سه‌ده‌ بوەهۆی ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێی نێوان حکوومەتی دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە کورد سەرکردایەتی دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە ڕوبەرێکی بەرفراوانی ڕۆژهەڵات و باکوری سوریایان لە بەرژەوەندی هێزەکانی حکوومەت لەدەستدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە